Free Download µTorrent version: 3.3.1


بە کەڵک وەرگرتن لە BitTorrent دەتوانن بە خێرایێکی زۆرەوە فایلەکان دابگرن و هەروەها بەشدار بن لە بڵاو کردنەوەی فایل و پانتایی باند. µTorrent بەرنامەیێکی بەهێز و بە توانایە بە ئیمکاناتێکی زۆرەوە کە بۆ پێکهێنانی پەیوەندی نیوان بەکارهێنەران بە هۆی سیستەمی ویندۆزەوە بە تۆرەکانی BitTorrent پێک هاتووە!
ئەم بەرنامەیە کەمترین جێ پێ لە کاتی پەیوەندی کردن و سەردان بە تۆرەکانی BitTorrent بە جێ ناهێڵێ و تەراحی ئەم پرۆگرامە بەشێوەیێک کراوە کە کەمترین جێگا لە بیرگەی هارد، رام و CPU دا بگرێت و لە هەمان کاتیشدا بە شێوەیێکی زۆر کارا تواناییەکان خۆی لە ئیختیار بەکارهێنەر دا دەنێت.
داگرتنی هاوکاتی چەندین فایل، کەلك وەرگرتن لە پانتایێکی زۆر کەمی باند،خێرایێکی زۆر و تایبەتی، پشتیوانی لە UPnP (تەنیا لە winXp دا )، پشتیوانی لە تەواوی پرۆتۆلۆلە ئیزافیەکان، پشتیوانی لە Trackerless - Mainline DHT و چەندین کرداری بە توانای تر لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم پرۆگرامەن.

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 941KB
File ver : 3.3.1 build 29812
File format : Exe
Date Added : October 3, 2012
Last viewed : ...... Jan 16th 2016
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download Free Download Manager 3.9


بە سەرنج دان بە بەربڵاوی ئینترنێت و دوای ئەویش چوونە سەری قەبارەی فایلەکان لە سەر سێروێرەکان و داخوازی بەکارهێنەر بۆ داگرتن، پێویستی بە نەرمەواڵەی بەرێوەبردنی داگرتن زیاتر هەست پێدەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیایێکی زۆر هەستاون بە درووست کردنی نەرمەواڵەی ئەم بوارە.
Free Download Manager ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بۆ بەرێوە بردنی داگرتنەکان کەڵکی لێوەردەگیرێت. کردارە گرینگەکانی ئەم پرۆگرامە بریتین لە:
- توانایی داگرتن لە Bittorrent (جێگەی باسە کە ئەم کردارە یەکێک لە پێداویستیەکانی زۆر گرینگی ئەو کەسانەیە کە بە دوای فایلەکانی تایبەتیدا دەگرێن و کەم دەست دەکەون)
- توانایی ئاپلۆد کردنی فایلەکان بۆ کەڵک وەرگرتنی خەڵکانی تر
- توانایی داگرتنی فیلم وبەشە تەسویریەکانی فلاش لە مالپەرەکانی وەکووYoutube, Google Video وگۆرینیان بە فۆرمەتەکان باو
- توانایی درووست کردن و تەنزیمی بەرنامە بە شێوەی پۆرتابڵ
- توانایی بڵاوکردنەوەی فایلەکانی دەنگ و رەنگ کە بە تەواوی دانەگیراون
- توانایی نیشاندانی ناو فایلەکانی زیپ پێش داگرتن
- توانایی تەنزیمی ترافیک و بەرتەسک کردنەوەی پانتایی باند(کاتێک ئێوە دەتانهەوێ هەم بەرنامەیێک دابگرن وە هەم لە ناو ئینترنێت دا سوور بدەن و بگەرێن، لەم کاتە دا خێرایی گەرانی ئێوە بۆ گەران دادەبەزێ، بەڵام بە تەنزیم کردنی ئەم کردارە هاوکات دەتوانن هەم بەرنامە دابگرن و هەمیش لە ناو نێت دا بگەرێن). و...!

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 7,0MB
File ver : 3.9.7
File format : Exe
Date Added : May 28, 2012
Last viewed : ...... Jan 16th 2016
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download

Free Download Internet Download Accelerator 5.21


Internet Download Accelerator Pro بەرنامەیێکی بەهێزە بۆ بەرێوەبردنی داگرتنەکان. ئەم ئامرازە بە رواڵەتێی ساکار و لە هەمان کات دا زۆر بەهێز دەتوانێ داگرتنی فایلەکان تا خێرایی ٥٠٠ قات بەرز کاتەوە. ئەم بەرنامەیە بە تێکنۆلۆژی تایبەتی خۆی دەتوانێ فایلەکان دابەش بکات بە سەر بەشی بچووکتر و هەر بەشەش بە شێوەی جیاواز دابگیرێ کە ئەوەش دەبێتە هۆی خێراتر کردنی داگرتنەکان. هەروەها بە گرێدانی چەند کانێکت بە سێروێری هەڵبژاردە خێرایی بەرز دەکاتەوە کە دەتوانێ بە هاسانی لە پرۆتۆکۆلەکانی FTP ,HTTPS ,HTTP بە ئاسانی و خێرایی زۆر فایل وەربگرێت. بەرنامەکانی بەرێوەبردنی داگرتن یێکێ لە ئامرازە گرینگەکانی ئینتێرنێت بە هەژمار دێن، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە لە ئینترنێتی دیالئاپ بۆ پەیوەندی بە ئینتێرنێت کەڵک وەردەگرن چوونکە بۆ داگرتنی فایلی بە قەبارەی زۆر پێویست بە دابەش کردن دەکات هەتا خێرایی داگرتن بەرز بێتەوە، بۆیێ هەبوونی دانلۆدمنیجێرێکی باش ئامرازێکی پێویست و زۆر گرینگە.
هەر وەها ئەگەر لە کاتی داگرتن دا لە گەڵ پچرانی ئینترنێت یان گرفتی پچرانی کارەبا بەرەوروو ببن، بەبێ گرفت دەتوانن دوای هاتنەوەیان بەردەوام بن لە داگرتنی پرۆگرامەکان لەو شوێنەی را کە تووشی پچران ببوون بەبێ ئەوەی فایلەکەتان لە ناو بچێ یان گرفتی بۆ بێتە پێش. ئەم ئامرازە توانایی هاوهەنگاوی لە گەڵ هەموو جۆرەکانی گەریاری ئینترنێت داهەیە وەک: Internet Explorer, Nescape, Mozilla ,Opera و... نوسخەی نوێی ئەم ئامرازە لە دوو جۆری Free و Pro پێشکەش کراوە کە بێگوومان لە نێوانیان دا جیاوازی بەدی دەکرێن. ئەوەی لە خوارەوە دایدەگرن نووسخەی Freeی ئەم ئامرازەیە کە دوای داگرتن لە مێنۆی ئاکتیڤ کردن بە دانی کۆد و ...بیکەن بە Pro و چێژی لێوەربگرن.

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 5307 kB
File ver : 5.21
File format : exe
Date Added : 14 08 2014
Last viewed : ...... Dec 31th 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  8 / 7 / Vista / XP                            
Free Download
Free Download

Free Download FlashGet 3

رەنگە بتوانین بڵێین ٩٩ لە سەدی بەکارهێنەران لە گەڵ داگرتنی هەموو جۆرە فایلێک لە دونیای مەجازی ئتینتێرنێت دا ئاشنان. داگرتن بەم مانایەیە کە بەکارهێنەر فایلێک بە هەر شکڵ و فۆرمەتێک بێ لە سێروێری سەرچاوە داوا بکات و لە سەر سیستەمی خۆی دایبەزێنێ. داگرتنی فایلەکان رێگەی جۆراوجۆری هەیە. بەڵام رێگایەک کە لە هەموان ئاسایی و باو ترە، کەڵک وەرگرتن لە بەرێوەبەری فایل یان بە واتایێکیتر بەکارهێنانی Download Manager ە.
گرینگترین تایبەتمەندی ئەم نەرمەواڵانە لە یەک خاڵ دا دەتوانین بەیان بکەین، ئەویش ئەوەیە کە لە کاتی داگرتن دا ئەگەر کارەبا یان ئینتێرنێت وەیان هەر شتێکی تر کە ببێتە هۆی پچرانی داگرتن،بە هیچ جۆرێک فایلی داگیراو لە ناو ناچێ و بە تەواو بوونی کێشەکە دەتوانین فایلەکە لە هەر شوێنیک دا کە پەیوەندییەکە پچرا بوو، سەر لە نوێ درێژەی پێ ب83;رێت(جگە لە دۆخی تایبەتی). بەم تایبەتمەندییە توانایی Resume‌ ی نەرمەواڵەی بەرێوەبەری داگرتن دەگووترێت.
بەڵام جگە لەم تایبەتمەندییە گرینگە، بردنە سەری خێرایی داگرتن, کات بەندی داگرتن، داگرتنی بە کۆمەڵ و هاوکات و.. بەکەڵک وەرگرتن لە Download Manager دەستەبەر دەکرێ. یێکێ لە ناسراوترین ئامرازی ئەم بوارە کە لە دونیان ئینتێرنێت و بەکارهێنەران دا لایەنگری زۆری هەیە بەرنامەی FlashGet ه. بەپێی وتەی کۆمپانی بەرهەمهێنەر ئەم ئامرازە خێرایی داگرتن هەتا ٥٠٠ قات دەباتە سەر. ئەم پرۆگرامە بەهێزە لە هەر بارێکەوە دەتوانێ بەرێوەبردنی فایلەکان وەئەستۆ بگرێت.نوێترین نووسخەی ئەم بەرنامەیە لەم کۆتاییە دا وەشێنراوە کە هێندێک تایبەتمەندی تری پێوە لکێنراوە.

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 7.81 MB
File ver : 3.7.0.1220
File format : exe
Date Added : 16.03.2012
Last viewed : ...... Jan 07th 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download

Free Download Orbit downloader 4.1.1

Orbit Downloader بەرنامەیێکی خۆراییە بۆ داگرتنی فایل بە خێرایێکی زۆر. ئەم نەرمەواڵەیە زۆر ساکار و کەم قەبارە تەراحی کراوە. بەرنامەی داگرتنی ئۆربیت بە پێی تێکنۆلۆژی P2P و Download لە سەرچاوەگەلی جیاواز توانایی هەیە بۆ پشتگری لە پڕۆتۆلەکانی HTTP, HTTPS, FTP, MMS and RTSP. بە یارمەتی ئەم پرۆگرامە دەتوانن هەموو شتێک داگرن، لە کایە و کلیپە فلاشەکان بگرە هەتا Viedo ی ماڵپەرەکانی YouTube, Google, Metacafe, MySpace یان File کانی RapidShare و Streaming Video .بێگومان ئەم پرۆگرامە جێگای سەرنجی زۆربەی ئەو کەسانەیە کە سەروکاریان دەگەڵ داگرتن هەیە. یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم پرۆگرامە کرداری ++Grab ـە،بەم کردارە دەتوانین هەر چەشنە فایلێک، فلاش یان فیلم یا موزیک کە ئیمکانی داگرتنی نییە و تەنیا بە شێوەی ئۆنڵاین دەتوانین کەڵکیان لێ وەرگرین، دابگرین. بۆ وێنە فیلمەکانی ماڵپەری یاهوو کە بەهێچ جۆرێک داناگیرێن، ئەم بەرنامەیە لینکی ئەسڵی دەدۆزێتەوەو دایاندەگرێت.
نوێترین تایبەتمەندی لکێنراو بۆ ئەم نووسخەیە بریتین لە داگرتنی موزیکە ئۆنلاینەکان لە ماڵپەرەکانی Support Social Music Download: Pandora, Yahoo, Myspace, IMEEM, Radioblogclub, Lala and more و ...
توانایی داگرتنی ویدئۆ ئۆنڵاینەکان لە ماڵپەرەکانی Youtube, Dailymotion, Myspace, Yahoo, Metacafe, Google و ... یەک دونیا تایبەتمەندیتر

تـێـبـیـنی:ئەم پرۆگرامە بە ئینترنێت ئێکس پلۆرێر دابەزێنن

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 4.32 MB
File ver : 4.1.1.19
File format : exe
Date Added : Oct.30, 2012
Last viewed : ...... Jan 02th 2016
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows:  NT / 2000 / XP / 2003 / Vista / 7                            
Free Download

Free Download Internet Download Manager 1.47

GetGo Download Manager ئامرازێکی زۆر بەهێز و پڕ دەوڵەمەندە کە بە تواناگەلی زۆر و زەوەندی دەتوانێ تەواوی خواست و ویستەکانی بەکارهێنەر دابین بکات و وڵامدەر بێ لە حاست پێداویستییەکانیان. ئەم ئامرازە توانایی زۆر بە هێزی هەن. یێکەمین و گرینگترین تایبەتمەندی ئەم ئامرازە، خۆڕایی بوونیێتی کە پێویستی بە هیچ شتی لاوەکی نییە وەک وشەی تێپەڕ یان شکاندن و...! هەر بۆیێ دوای دامەزراندن بە هاسانی دەتوانین بەکاری بهێنین. ئەم تواناییانەی کە ئاسایی لە زۆربەی ئامرازەکانی هاوشێوە دا هەن لە ناو GetGo Download Managerـیش دا هەیە. گوونجان لە گەڵ دۆزەرەکانی باوی وەک وەشانە جۆراوجۆرەکانی وەک IE و Mozilla Firefox، خێرایی بەرز لە وەرگرتنی فایلەکان دا بە هۆی دابەش کردن بۆ خێرا داگرتن، ئیمکانی پشوو پێدانی دووپات و چەند پاتە لە ماوەی داگرتنی فایلەکاندا، توانایی کاتبەندی و چەندین توانایی تری دیکە کە بە شێوەی ئاسایی و بە کەمێک گۆرانکاری لە زۆربەی ئامرازەکان دا بە دی دەکرێن ئەم ئامرازەش پێی دەوڵەمەندە .
بەڵام ئەم ئامرازە توانایی گرینگیشی هەن، وەک بە هاسانی داگرتنی فیلم و کلیپ لە ماڵپەرەکانی YouTube، Myspace، Google Video، MetaCafe، DailyMotion، iFilm/Spike، Vimeo. ئەم ماڵپەرانە چەشنێک راژەکار(Server*)ی بە هاوبەش پێکردنی(Share*) فایلەکانی دەنگ و رەنگن کە ئاسایی بە شێوەی ئۆنڵاین فایلەکان ئیجرا دەکەن. داگرتنی بە کۆمەڵی فایلەکان بە هاسانی، ئیمکانی پاشەکەوت کردنی فایلەکان هەتا ٢گیگابایت یان زیاتر، هەبونی رواڵەتی سەرنج راکێش وێرای چەندین چوارچێوەی دیکە، بەکارهێنانی هاسانی ئامراز کە خالێکی گرینگ بۆ بەکارهێنەران بەهەژمار دێت و چەندین توانایی دیکەی ئامراز، کە لە کاتی بەکارهێناندا بۆ بەکارهێنەران دەردەکەوێ، لەم ئامرازه دا جێگیر کراون.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێناندا
-خێرا کردنی داگرتن هەتا ٥٠٠قات پتر
-توانایی پشوو پێدان لە ماوەی داگرتن دا
-توانایی داگرتن لە ماڵپەرەکانی پێشاندانی ئۆنڵاینی ویدئۆکان
-ئیمکانی داگرتنی فایلی پڕ قەبارە حەتتا پتر لە ٢ گیگابایت
-گوونجانی تەواو لە گەڵ دوو دۆزەری بەناوبانگ IE و Mozilla Firefox
-توانایی داگرتنی بە کۆمەڵی فایلەکان
-هەبوونی چەندین چوارچێوەی ساکار و سەرنجراکێش
-پشتگریکردن لە تەواوی پرۆتۆکۆڵەکانی باو
-پێشنمایش کردن لە وێنە وەرگیراوەکان
-و...

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 310 MB
File ver : 1.47.4
File format : exe
Date Added : Dec 28th 2015
Last viewed : ...... Dec 28th 2015
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  Xp / Vista / 7 / 8                            
Free Download
Free Download
فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد

* Server : ڕاژه‌كار
* Share : ١ـ به‌ش ٢ـ دابه‌شکردن ٣ـ هاوبه‌شیکردن

Free Download EagleGet 2.0

پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ داگرتنی پەڕگە جیاوازەکان لە تۆڕی ئینتەرنێت. پاڵپشتی پڕۆتۆکۆڵەکانی HTTP، HTTPS، FTP، MMS، RTSP دەکات لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی ڤیدیۆیی سەرهێڵ. ئەم پڕۆگرامە دەتوانرێت ببەسترێت بە هەریەک لە وێبگەڕەکانی Chrome، IE، Firefox، Opera. تەکنەلۆژیای فرە-کارکردن بەکاردێنێت بۆ خێراکردنی داگرتنەکان.

تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە:
- داگرتنی چەندین شێوەی جیاوازی پەڕگە
-خێراکردنی داگرتنەکان بەشێوەیەکی باش
- بەستنەوەی بە وێبگەڕە جیاوازەکان
- داگرتنی ڤیدیۆ لە چەندین ماڵپەڕ وەک YouTube و Facebook
- نەبوونی هیچ بانگەشەیەک لە ڕووکاری بەرنامەکە
- پاڵپشتی نوێکردنەوەی خۆکارانەی بەستەری بەسەرچوو دەکات
- ڕووکارێکی سادەی هەیە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی بەخۆڕاییە
- ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size : 5.21 MB
File ver : 2.0.4.7
File format : exe
Date Added : Nov 14, 2014
Last viewed : ...... Jan 07th 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  NT / 2000 / XP / 2003 / Vista / Server 2008 / 7                            
Free Download

   
  • دەسپێک
  • فــرتەکان
  • پەیوەندی
  •  
  • ئـــــــــانــــــتـی ویــــــــــرووس
  • ئــــــــــــــاگـــــــــرەدیــــــــــوار
  • دژە ســیـــــخـــووریـــــــەکــــان
  • ئــامـــرازەکــانـــی پـــاراســـتـن
  • ئــامـــرازەکــانـــی خـــێراکــردن
  • خــــــــاوێــــن کـــــەرەوەکـــــان
  • ئــامـــرازەکـــانــی سـیـسـتـەم
  • ئــامـــرازەکـــانــی پــاڵـپــشــت
  • ئــامـــرازەکـــانــی پـارتـیــشــێن
  • ئــامـــرازەکـــانــی ســـڕیــنـەوە
  • دیـسـکـئاژۆکـان و پــەپـکـەرەقــە
  • ئــامــــرازەکـــانــــی فــــــــلاش
  • پــــــــلــــــەیــــــــرەکــــــــــــان
  • کــۆنـڤـــێرتـکـەرەکـانـی ویـــدئـۆ
  • ئــــامــــرازەکــــانــی ویــــدئـــۆ
  • بـڕیـن و پێکەوە نوساندنی ویدیـۆ
  • رایـتی ســی دی & دی وی دی
  • ئــــامــــــــرازەکـــــــانـی دەنـگ
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی وێـــــنـە
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی دیــزایــن
  • ئــــامـــرازەکــانـی هــــێـنـانـەوە
  • ئـــامـــرازەکـــانــی خـــۆگـــەڕی
  • ئـــامــرازەکــانــی کـۆپــی کـردن
  • ئـــامـــرازەکـــانــی پـێشــانـگـەر
  • ئـــامـــرازی فـــایـل و فـــۆلــدێـر
  • ئـــــامــــرازی پــــی دی ئـــێــف
  • ئــــــــــامــــــــــــــرازی زیـــــپ
  • ئــــــامـــــــرازی داگـــــــرتـــــن
  • ئـــــــــــــامـــــــــــــــــرازی رام
  • ئــــــامــــرازەکــــانـــی بـــانـــێر
  • لــــــۆگــــۆ و واتـــــــێــرمـــــارک
  • ئـــــامـــــرازەکـــانـی لاوەکــــی
  •  
    ئامرازە سەرەتاییەکانی پێویست
  • Mozilla firefox
  • chrome browser
  • Comodo browser
  • Opera browser
  • Panda Antivirus
  • AVG Anti Virus
  • Ad Aware Antivirus
  • Bitdefender Antivirus
  • RealPlayer
  • KMPlayer
  • Orbit Downloader
  • CCleaner
  • Foxit Reader
  • ZipItFree
  • Microsoft Silverlight
  • Java
  • Adobe Reader
  • Adobe AIR
  • Flash Player
  • A.Shockwave Player
  •  

    فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
     
    Photo editor online
     
    Ninite
     
    Tizag
     
    jQuery UI Datepicker - Display inline
     
     
     
     
     
    سه‌ره‌تا   |    پەیوەندی    |     دەسپێک
    هیوادارم لە داگرتنی ئامرازەکان چێژ وەربگرن و ئەگەر بە ماڵپەرێکی باشی دەزانن بە هاورێـیانـتانی بناسـێنن

    وێبچن :: کورد ئای تی گروپ :: زانستپه‌روه‌رانی كورد :: سی فۆر کورد :: هاك بۆ كورد :: چێكردنی ماڵپه‌ڕ :: چاوگ :: تەلارساز :: کوردیزاین ::

    shnsosoft